یاریدەدەری یاسایی دەتوانێت یارمەتیت بدات

تھلھفۆن بکھ، کلیک بکھ، یان سھردانمان بکھ بۆ وەرگرتنی خزمھتگوزاری بھ خۆڕایی

Help people

یاریدەدەری یاسایی چییە؟

زانیاری

  • چاپکردنی بە خۆڕایی بە گەلێک زمان
  • زانیاری خزمەتگوزارییەکان بە ڕێگەی سەردانی کردن یان تەلەفۆن
  • پێناساندنی خزمەتگوزاری دیکە لە ناوچەی (کۆمیونێتی) خۆت
  • زانیاری یاسایی ئۆنڵاین وسەرچاوەی دیکەی هاوکاری خود

ئامۆژگاری

  • شیرەتوانی ئامادە (پارێزەران) ئامۆژگاریی خێزانی و پارێزگاریکردنی منداڵ و تاوان پێشکەش دەکات، هەروەها لەوانەیە بتوانێت لە هەندێک شێوە ئامادەبوونی دادگا هاوکاری بکات.
  • Family LawLINE ئامۆژگاری بە خۆڕایی خێزانی و پارێزگاریکردنی منداڵ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە لایەن پارێزەری خێزان پێشکەش دەکات.

نوێنەرایەتی کردن

  • پارێزەرێک کەیسەکەت وەردەگرێت لەو کاتەی مەسەلەی تاوان، یان پارێزگاریکردنی منداڵ، یان کۆچبەری و پەنابەری، یان کیشەی یاسایی و جیدی خێزانیت هەبێت.

چ جۆرە یارمەتییەک دەتوانم وەربگرم؟

ئەوە پەیوەستە بە گرفتی یاسایی و داهاتەکەت.

خزمەتگوزاییەکان هەن بۆ:

هەموو کەسێک

  • زانیاری یاسایی
  • شیرەتوانی ئامادە (پارێزەر) بۆ تاوان
  • ئامۆژگاریی سنووردار بۆ خێزان

خەڵکی کەم داهات

  • پارێزەرێک کە کەیسەکەت وەردەگرێت
  • ئامۆژگاری خێزانی یان پارێزگاریکردنی منداڵ

چۆن هاوکاریکردن بدۆزمەوە؟

پەیوەندی بە ئێمەوە بکە بۆ ئەوەی بزانیت کە تۆ شیاوی وەرگرتنی کام لە خزمەتگوزارییەکانیت.

بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکان، تێچووی کێشە یاساییەکەت دەبێت لەگەڵ مەرجەکانی یاریدەدەری یاسایی بێتەوە و هەروەها دەبێت تۆ شیاوی ڕێنماییە داراییەکان بیت. پەیوەندی بە شوێنی یاریدەدەری یاسایی بکە لە ناوچەکەی خۆت بۆ ئەوەی بزانیت کە تۆ شیاوی وەرگرتنی کام لە خزمەتگوزارییەکانیت.

خزمەتگوزاییەکان بە گەلێک زمان

  • وەرگێڕێک بۆ تۆ وەرگێڕان ئەنجام دەدات لەو کاتەی داوا پڕدەکەیتەوە یان لەگەڵ پارێزەرەکەت ئاخاوتن دەکەیت
  • چاپکراوی وەگێڕدراو بە چاپ و لە سەر ئۆنڵاین هەن